بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی هاوکاتی "گەشەپێدانی هەناردەکردنی پارێزگا" و "ئەنجومەنی ڕێکخستنی بازرگانی سنووری" بە سەرپەرشتی مەنووچێهر حەبیبی پارێزگاری کرماشان و بە ئامادەبوونی یەحیا ئال ئێسحاق، بەرپرسی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق، حەسەن دانایی فەر سکرتێری ستادی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق و سوریا، کەیوان کاشفی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی ئێران، عەبدولئەمیر ڕەبیهاوی، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران و جەهانبەخش سەنجابی، ئەمینداری گشتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق، بەڕێوەچوو.

لەم دیدارەدا کە بریکاری هەماهەنگی کاروباری ئابووری، پارێزگاری، قایمەقامی قەسر شیرین، پاوە و سەلاس باباجانی، بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگاکە، سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگا و کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی ئابووری تێدا ئامادەبوون،  ستراتیجی کاراکردنی توانای سنوورەکانی کرماشان، ئاسانکاری و نەرمکردنی هەناردەکردن و بازرگانی لەگەڵ عێراق و بەکارهێنانی تواناکانی ئێستا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەکی شارەزایانە تاوتوێ کران.

پارێزگاری کرماشان له دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای بواری بازرگانی نێوان ئێران و عێراق،  جەختی لەسەر پەرەپێدانی پێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ حکومەتی عێراق و به کارهێنانی تواناکان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.