حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕایگەیاندووە فراکسیۆنەکەی سەرۆکایەتیی دوو لیژنەی ئەنجوومەنەکەی وەرگرتووە و دوو ئەندامەکەی لە سێ لیژنەی دیکەدا ئەندام دەبن.بەپێی دابەشکردنە نوێیەکە، حەسەن مەجید سەرۆکایەتیی لیژنەکانی ئابووری و دارایی و پلاندانانی ستراتیژی و گەشەپێدان وەرگرتووە و شۆخان حەسیب سەرۆکایەتیی لیژنەکانی مادەی ١٤٠ و مافی مرۆڤ و وەرزش و لاوان وەرگرتووە. ئەم گۆڕانکارییە لە کۆبوونەوەی ٨ی ئەیلوولی ئەنجوومەن بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی ١٤ لیژنەکە بڕیاری لێدراوە.فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٦، دوای بایکۆتێکی زیاتر لە ساڵ و نیو، گەڕایەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن.