شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دوو ڕۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی عێراق گفتوگۆی لەسەر بودجەی ٢٠٢٧ و پشک و ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم کردووە.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، گوتی لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کراوەتەوە. لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانیش لەسەر پێشنیازەکانی هەرێم بۆ پرۆژەی بودجە و بەردەوامبوونی هەماهەنگیی تەکنیکی و یاسایی ڕێککەوتن کراوە.هەروەها لەگەڵ وەزارەتی نەوت گفتوگۆ لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی سۆمۆ، بڕی نەوتی بەکارهێنانی ناوخۆ و نرخی خەمڵێنراوی بەرمیلێک نەوت بۆ ساڵی ٢٠٢٧ کراوە، بە مەبەستی جێگیرکردنی بڕگە نەوتییەکان لە بودجە و بەردەوامبوونی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای کوردستان لە بەغدا ئاشکرا دەکات
جام کوردی - شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ وەزیرانی دارایی، پلاندانان و نەوتی عێراقدا کرد، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی شاندەکە ئاشکرا دەکات.
6 کاتژمێر لەمەوبەر