"ڤاسیلی نەبێنزیا" ڕایگەیاند: ڕاستییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران لە لایەن هەندێک لایەنەوە بە تەواوی دەشێوێنرێن.
باڵیۆزی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە: ئێمە دژی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایشین بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشمەکێشی سیاسی و هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێک لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەتدەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش هیچ بەهایەکیان نییە و ڕۆژئاوا گرژییەکان لەسەر ئێران پەرەپێدەدەن.
باڵیۆزی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە: ئەم کۆبوونەوەیە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ئاسایشە و لەسەر بنەمای پرسێکی خەیاڵی بەڕێوەچووە!
نەبێنزیا بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەبارەت بە ئێرانی شەرمەزار کرد و وتی: ئێمە ڕێگری لە هەوڵەکان دەکەین بۆ زیندووکردنەوەی لێژنەی گەمارۆکانی سەر ئێران.
باڵوێزی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە "نایاسایی و مەترسیدار" ناوبرد و هۆشداریشی دا کە ئەم کارانە دەرئەنجامی پێشبینینەکراوی بۆ ناوچەکە دەبێت.