کەمپینی لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا پێش پرۆژەی «ڕووناکی» کۆتایی هات و بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی ٨٠٠ هەزار هاوبەش قەرزەکانیان داوەتەوە و لە داشکاندنەکە سوودیان وەرگرتووە؛ کە زیاتر لە ٦٠٪ی کۆی خاوەن قەرزەکانە.سەرچاوەیەک لە پرۆژەی «ڕووناکی» ڕایگەیاندووە وادەی لێخۆشبوون لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ڕابردوو کۆتایی هاتووە و بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە. لە ڕۆژانی کۆتایی کەمپینەکەش، بەهۆی خواستی زۆری هاوبەشان، کاتژمێری کارکردنی هۆبەکانی فرۆشتنی وزە درێژ کرابوو.پرۆژەی «ڕووناکی» یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، و لێخۆشبوونەکەش بۆ هاندانی هاووڵاتییان بۆ یەکلاکردنەوەی قەرزە کۆنەکان و بەشداریکردن لە پرۆژەکە بوو.
ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کۆنی کارەبا کۆتایی هات
جام کوردی - ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا بۆ پرۆژەی ڕووناکی کۆتایی هات و نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند بوون.
6 کاتژمێر لەمەوبەر