مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٦٥ەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و شۆڕشەکەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی و هێمای ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد وەسف کرد.پارتی لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوهەڵوێستیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی قەوارەی دەستووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکان.مەکتەبی سیاسیی پارتی هەروەها پیرۆزبایی لە جەماوەری کوردستان و پێشمەرگەکانی شۆڕش کردووە و سەری ڕێزی بۆ شەهیدانی ڕێگای کورد و کوردستان داناوە.