قەیرانی سووتەمەنی و نەبوونی نەختینە، کەرتی تەندروستی لە باشووری عێراقی تووشی قەیرانێکی توند کردووە. لە زیقار زۆربەی نەخۆشخانەکان بەهۆی نەمانی سووتەمەنیی مۆلیدەکان لە کار کەوتوون و تەنها نەخۆشخانەی گشتیی شەتڕە بە بڕێکی کەم لە کارکردندا ماوەتەوە.لە نەجەفیش بەهۆی قەیرانی داراییەوە، فەرمانگەی تەندروستی ڕێژەی نەشتەرگەرییەکان بە ٥٠٪ کەم کردووەتەوە و بڕیاری داوە تەنها نەشتەرگەرییە کتوپڕەکان ئەنجام بدرێن. سەرچاوە ناوخۆییەکان هۆکاری ئەم بارودۆخە بە کەمیی پاڵپشتیی دارایی و دابیننەکردنی بودجە و سووتەمەنیی پێویست لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە دەزانن.