دەستەی گشتیی خانەنشینی ڕایگەیاندووە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٣ی ئەیلوول، لینکێکی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی «ئور» و ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتەوە بەردەست دەکرێت، بۆ ئەوەی خانەنشینان بتوانن زانیارییەکانیان لە شوێنی خۆیانەوە نوێ بکەنەوە.ئەم پرۆسەیە خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، خانەنشینانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، میراتگرانی مووچەی خانەنشینی و سودمەندبووانی مووچەی کەسوکاری شەهیدان دەگرێتەوە. دەستەکە هۆشداری داوە ئەو خانەنشینانەی داتاکانیان نوێ نەکەنەوە، ناویان بۆ سیستمی ناوەندی بەرز ناکرێتەوە و مووچەکەیان ڕادەگیرێت.ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆژەی دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکانە و ئامانجی کەمکردنەوەی سەردانی فەرمانگەکان، دروستکردنی داتابەیسێکی یەکگرتوو و خێراکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانە.