بە دەنگی سەرجەم ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شارەوانیی پۆرتسمۆس، پڕۆژەی دەستەخوشکبوونی فەرمیی نێوان پۆرتسمۆس و هەڵەبجە پەسەند کرا و ئێستا چاوەڕێی بڕیاری کۆتاییی ئەنجوومەنی گشتیی شارەوانییەکەیە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم پەیوەندییە دەرفەتی هاوکاری لە بوارەکانی گەشتوگوزار، زانست، کولتوور و ئابووری بۆ هەردوو شارەکە دەڕەخسێنێت. لە دانیشتنەکەشدا باس لە مێژووی پەیوەندیی هەڵەبجە و بەریتانیا و هاوشێوەییی بەسەرهاتی هەردوو شار لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وێرانکارییەکانی جەنگ کرا.
سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە گەشبینن پڕۆژەکە لە دانیشتنێکی داهاتوودا لەلایەن ئەنجوومەنی گشتیی شارەوانیی پۆرتسمۆسەوە بە شێوەی کۆتایی پەسەند بکرێت.