مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا، لە شاری کۆبانێ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسانی باڵای ئەمنی و کارگێڕی ئەنجام داوە، بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای ناوچەکە و تاوتوێکردنی دۆسیەکانی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکانی دوایی.دوای کۆبوونەوە فەرمییەکان، بەڕێیەوە بۆ پزیشکی داد دەچێت بۆ بەدواداچوون لەبارەی تەرمی ٩ هاووڵاتییەکەی لە ڕووداوی زیندانەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هەروەها سەردانی بریندارەکان دەکات.بڕیارە تەرمی ٩ کەسەکە سبەی یەکشەممە، کاتژمێر ٥ی ئێوارە، لە گۆڕستانی «شەهید دیجلە» لە کۆبانێ بەخاک بسپێردرێن؛ بەڵام هێشتا بەشداریی مەزڵووم عەبدی لە مەراسیمەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
مەزڵووم عەبدی هەوڵی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی کۆبانێ دەدات
جام کوردی - لە دوای ئاڵۆزییەکانی شاری کۆبانێ، مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سووریا گەیشتە کۆبانێ، بۆ چارەسەرکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە، چەند بڕیار و ڕێنماییەک بڵاوبکاتەوە.
1 کاتژمێر لەمەوبەر