شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان دوای گەڕانەوەی لە بەغدا، لە پیرمام لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاندووە هێشتا لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجە بە بنەمای ڕێژەی دانیشتووان ڕێک نەکەوتوون و چاوەڕوان دەکرێت پرۆژەی یاسای بودجە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بخرێتە پەرلەمان.ئەو گوتی هەوڵ دەدرێت پرسی دامەزراندنی گرێبەستەکان، یەکەمەکان و دەرچووانی پزیشکی لە بودجەدا جێگیر بکرێت، هەروەها مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشکی هەرێم لە نەوت و بەنزین دابین بکرێت. بە وتەی ئەو، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەسەر هاودەنگی بۆ زامنی شایستەکانی خەڵکی کوردستان لە یاسای بودجە ڕێککەوتوون.
شاخەوان عەبدوڵڵا: هێشتا لەسەر دیاریكردنی پشكی كوردستان ڕێكنەكەوتووین
جام کوردی - سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێشتا لەسەر دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتووان ڕێكنەكەوتووین و پرۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەهێنرێتە پەرلەمان.
1 کاتژمێر لەمەوبەر