عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی میسانی لە پۆستەکەی لابردووە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربازیی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێکهێناوە.ئەم بڕیارە دوای هەڵدانی درۆنێک لە سنووری پارێزگای میسان بۆ سەر هێڵی نەوتی «ڕۆژهەڵات ـ ڕۆژئاوا» لە ناو خاکی سعوودیە دراوە. بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی، لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحوسێن کازم بۆ وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان ڕاسپێردراوە.
زەیدی فەرماندەیەکی نوێ بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی میسان دیاری دەکات
جام کوردی - فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەفسەرێکی نوێ بۆ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان ڕادەسپێرێت، ئەوەش دوای لادانی فەرماندەی پێشووی ئەو پارێزگایە لەسەر دۆسیەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعوودیە.
56 خولەک لەمەوبەر