دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاندووە لە ماوەی ٩٦ کاتژمێری ڕابردوودا، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە خورماڵ و سلێمانی و هەڵەبجە، ٢٢ ئەندامی داعش، لەوانە دوو مەفرەزەی چەکدار و ئەمیرێکی شەرعی گرووپەکە، دەستگیر کراون.بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەمیری شەرعی داعش لە خورماڵ، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری ڕوویداوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی هاتووە. هەروەها بڕێکی زۆر چەکی جۆراوجۆر، بۆمبی دەستی، دووربینی سەربازی و تەقەمەنی لە دەستگیرکراوان دەستبەسەر کراوە.دەزگاکە دەڵێت ئەندامە دەستگیرکراوەکان پلانی ئەنجامدانی چەند کردەی تیرۆریستییان لە ناوەڕاستی ئەیلوول هەبووە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەموو دەستگیرکراوەکان کوردن و لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵگە و دانپێدانانەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە خورماڵ ئەمیرێکی شەرعی داعشمان دەستگیرکرد
جام کوردی - دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، ئەمشەو لە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە "ئەمیرێکی شەرعی گرووپێکی داعشمان دەستگیرکرد".
52 خولەک لەمەوبەر