وەک ئاشکرایە ئیدارەی ئەمریکا بێ هیوا بووە لە کردنەوەی هورمز،

بژاردەکانیشی نزیکە تەواو ببن لەم جەنگە، لەوانەیە بەرەو ململانێی ڕاستەوخۆی دەریایی لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهاندا بڕوات کە هورمزە.​🔹 تا ئێستا ئەمریکا سەرکەوتوو نەبووە لە کردنەوەی هورمز،

چونکە ژمارەیەک پیاو و کۆمەڵێ موشەک دەتوانن گەروەکە دابخەن، ئەمەش بەهۆی تەنگەبەرییەکەی کە تەنها ٣٢ میلی دەریاییە.

ترامپ و ئیدارەکەی باش دەزانن تاکە ڕێگای مومکین بۆ کردنەوەی هورمز "مێزی دانوستانە" بەڵام ئێرانییەکان نایەنە پشت مێزەکە.

ئامانجی ئێرانییەکان چییە؟

- کاریگەریدانان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ شکستپێهێنانی پارتەکەی ترامپ، چونکە ٣ ئەندامی زیاتر بۆ دیموکراتەکان لە کۆنگرێس،

واتە هێنانەوەی "فایلەکانی منداڵبازی ئێپستین بۆ ناو هۆڵەکە" و لێپرسینەوە لە سەرۆک.

- ئامانجێکی تر بەرزکردنەوەی زیاتری نرخی نەوتە، کە ئەنجامەکەی هەڵاوسانی ئابووریی ئەمریکا و مەترسیی زیاترە لەسەر بۆند و گەنجینەکانی،

هەروەها ناچارکردنی وڵاتانی کەنداو کە بەشێک لە قەرزەکانی ئەمریکایان لەسەر پشتە، بە ڕێککەوتنی ئەمنی نوێ لەگەڵ ئێران و دوورکەوتنەوەیان لە ئەمریکا و ئیسرائیل.​

بۆیە زۆرێک لە پسپۆڕان پێیان وایە ئەمریکا لە تەڵەی پەرەسەندن و بێبردنەوەی ئێرانییەکاندا گیر وخواردووە.​

پلانی ئێستا و داهاتووی ئەمریکییەکان ئەوەیە: کەشتییە جەنگییەکان بخەنە ناو گەرووی هورمز، ئێرانییەکانیش لەڕێگەی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشەکەیانەوە ڕایانگەیاند:

بەم زووانە سنوری ناوچەی قەدەغەکراوی دەریایی لە گەرووی هورمز فراوان دەکەین. ئەمەش مەترسی و ئاماژەی جەنگی دەریاییە لە نێوانیاندا.​

ئەمریکا کێشەیەکی زەقی هەیە: بەهۆی نەمانی بەندەر بۆ لەنگەرتگرتنی کەشتییەکانی لە ناوچەکە،

لە ئەنجامی هێرشی ئێران لە جەنگی ٤٠ ڕۆژە، ناچارە بۆ لۆجستی و کێشەی تەکنیکی ڕێگای درێژی "دورگەی دیگۆ گارسیا" ببڕێت کە نزیکەی ٣ هەزار میل دوورە.

بەڕێوەبەری پێشووی سی-ئای-ئەی وتی: بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی کەنداو "چیتر ناتوانن بەردەوام بن"

واتە (لە ١٣ بنکەکەی ئەمریکا لەم ناوچەیە، ئێرانییەکان زۆرینەیان بە موشەکەکانیان سڕیونەتەوە).