دوای ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٧٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ پرۆژەی ڕووناکی لەلایەن کۆمپانیاکانی ماس و قەیوان ڕاگیرا، کاتی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوبەشانی پرۆژەکە کەم بووەوە.سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە دۆخی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا ئێستا بەتەواوی ئاسایی بووەتەوە و ئەو ناوچانەی پرۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە، کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان بۆ گەڕاوەتەوە.بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی ٩٠٪ی هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون و کار لەسەر ئەو ناوچانەی ماون بەردەوامە، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو هاوبەشان لە پرۆژەکە سوودمەند بن.
وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە
جام کوردی - دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بووەتەوە، لەو شوێنانەی کە پرۆژەی ڕووناکیان هەیە کارەبا بووەتەوە 24 کاتژمێری.
1 کاتژمێر لەمەوبەر