وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای نوێکردنەوە و تۆمارکردنی زانیاریی میلاکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و کرێی ڕۆژانەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان کردووەبەپێی نووسراوەکە، دەبێت زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی و لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی، بە وردی و دروستی و بەپێی میلاکی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٦ ئامادە بکرێن. هەموو داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیش دەبێت لەسەر یەک CD ڕێکبخرێن و لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونی نووسراوەکەوە بۆ وەزارەتی دارایی بنێردرێن .وەزارەت هۆشداری داوە کە لە حاڵەتی دواخستن یان پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، لایەنی کەمتەرخەم بەرپرسیاریەتیی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆی.
وەزارەتی دارایی کوردستان داوای لیستی نوێی میلاکی فەرمانبەران دەکات
جام کوردی - وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت کرد، بە مەبەستی پڕکردنەوە و ڕەوانەکردنی زانیارییەکانی سیستەمی میلاکی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ساڵی 2026 بە زمانی عەرەبی، هاوکات ماوەی 15 ڕۆژ وەک دوا مۆڵەت دیاری کراوە بۆ ئەوەی داتاکان بە شێوەیەکی بەپەلە ڕەوانە بکرێن.
2 کاتژمێر لەمەوبەر