وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای نوێکردنەوە و تۆمارکردنی زانیاریی میلاکی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و کرێی ڕۆژانەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان کردووەبەپێی نووسراوەکە، دەبێت زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی و لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی، بە وردی و دروستی و بەپێی میلاکی مانگی شەشی ساڵی ٢٠٢٦ ئامادە بکرێن. هەموو داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیش دەبێت لەسەر یەک CD ڕێکبخرێن و لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونی نووسراوەکەوە بۆ وەزارەتی دارایی بنێردرێن .وەزارەت هۆشداری داوە کە لە حاڵەتی دواخستن یان پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، لایەنی کەمتەرخەم بەرپرسیاریەتیی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆی.