کەرتی پەروەردە لە عێراق ساڵانێکی زۆرە بەهۆی کەمیی بینای قوتابخانە و نەبوونی ژینگەیەکی گونجاوی خوێندنەوە دەناڵێنێت. سەرەڕای بوونی زیاتر لە ٤٠ هەزار بینای قوتابخانە، ئەم ژمارەیە وەڵامدەری پێداویستییە ڕاستەقینەکانی قوتابیان نییە و زۆرێک لە قوتابخانەکان بەهۆی کەمیی شوێن بە دوو یان سێ دەوام کار دەکەن، کە ئەمەش قەرەباڵغی لە پۆلەکاندا زیاد کردووە.بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، وڵات پێویستی بە نزیکەی ٨ هەزار بینای نوێ هەیە بۆ جێبەجێکردنی سیستمی «دەوامی سەربەخۆ»، لەگەڵ دروستکردنی زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابخانەی نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی خوێندن.هەروەها هێشتا نزیکەی ٢٠٠ قوتابخانەی قوڕین و ٨٠٠ قوتابخانەی کەرەڤانە لە عێراق ماونەتەوە و قوتابیان لەوانەدا دەخوێنن، کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و زیقار چڕ بوونەتەوە. پارێزگاکانی بەغدا، مووسڵ، بەسرە و زیقار، بەهۆی چڕیی زۆری دانیشتووان، لە ناو ئەو ناوچانەن کە کەمترین ڕێژەی بەردەستبوونی بینای قوتابخانەیان بەرامبەر بە پێداویستییەکان هەیە.
دەستەی راگەیاندن و گەیاندن تاوەکو کۆتایی مانگ مۆڵەت دەداتە بەکارهێنەرانی کۆڕەک
جام کوردی - دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق، جارێکی دیکە داوا لە بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات، تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول هەژمارە دیجیتاڵییەکانیان بپارێزن، ئەوەش پێش کوژاندنەوەی بگۆڕەکانی کۆمپانیاکە.
58 خولەک لەمەوبەر