بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مەریوان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاخبردنی سووتەمەنی، لە ماوەی ٢٤ کاژێردا دەستیان بەسەر بڕێکی سووتەمەنی قاچاخدا گرتووە کە لە چەند کۆگایەکی شاراوە لە نزیک دەروازەی سنووری باشماخ هەڵگیراوە.عەتا نادر وتی، پۆلیس لە پەیوەندی بەو دۆسیەیەوە ٥ کەسیش دەستگیر کردوون کە گومان دەکرێت هەوڵیان داوە سووتەمەنییەکە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری باشماخەوە بگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێ کراوە.پارێزگای سنە نزیکەی ٢٢٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و دەروازە سنوورییەکانی باشماخ و سەیرانبەن لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا چالاکن.
لە باشماخ دەست بەسەر زیاتر لە 6 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا
جام کوردی - لە نزیک دەروازەی سنووریی باشماخ دەست بەسەر 6,400 لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی مەریوان دەڵێت، پێنج کەس دەستگیر کراون.
16 کاتژمێر لەمەوبەر