لە کاتێکدا بەرەی بەرگری لە یەمەن بەردەوامە لە گوشارەکانی، ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری بەرپابوونی یەکێک لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.
نەخشەی ئۆپەراسیۆنەکە:
هێزی زەمینی و میحوەرەکانی پێشڕەوی
پێشبینی دەکرێت قۆناغی یەکەمی ئەم ڕووداوانە لە ڕێگەی گرتنەبەری ئۆپەراسیۆنێکی فرەمیحوەرەوە دەست پێبکات بە بەشداری ٥٠٠ هەزار سەرباز و پێکهاتە هاوپەیمانەکانیان، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی ژێرخانی نەوت و بەندەرە ستراتیجییەکان.
پێکهاتەی هێزەکە:
چوار فەیلەقی قورس (هەر یەکەیان ١٠٠ تا ١١٠ هەزار سەرباز)،
فەیلەقێکی زرێپۆشی یەدەگ (٤٠ هەزار سەرباز)، لەگەڵ لیوا سەربەخۆکان و یەکەکانی پشتیوانیی ئەندازیاری و بەرگریی ئاسمانی.
میحوەری سەرەکی (باكوور):
دەستپێکردن لە شەتولعەرەبەوە بەرەو بەسرە و بەستنەوەی بە هێزە ناوخۆییەکانی باشووری عێراق،
دواتر پێشڕەوی خێرا بۆ دەستبەسەرداگرتنی وێستگەکانی پەمپکردنی نەوت، پردەکان و فڕۆکەخانەکان.
میحوەری کوێت و ڕۆژهەڵاتی سعودیە: بەکارهێنانی خاکی کوێت وەک پردێکی لۆجستی بۆ گەیشتن بە پارێزگا ڕۆژهەڵاتییەکانی سعودیە و کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتی و کەناراوە گرنگەکان.میحوەری باشوور (یەمەن):
هەماهەنگیکردنی هێرشەکە لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و هۆزەکانی یەمەن بەرەو پارێزگاکانی عەسیر و حیجاز لە باشووری سعودیە،
دوای یەکلاکردنەوەی دۆخی ناوچەکانی ناوەڕاست و بەندەری عەدەن.کاردانەوەی دیپلۆماسی و کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکان
لە بەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاندووە" ئاسایشی وڵاتەکەیان و ناوچەی کەنداو "هێڵی سورە" و ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک دەبنەوە.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٧٢ تا ٩٦ کاتژمێری یەکەمی دەستپێکی هەر ڕووداوێک، کاتی زۆر مەترسیدار دەبن؛ چونکە بەرەی بەرمەبنای ئۆپەراسیۆنەکە هەوڵ دەدات پێش ئامادەبوونی هێزە نێودەوڵەتییەکان (ئەمریکی-ئیسرائیلی) پێشڕەوییەکانی یەکلا بکاتەوە و دۆخێکی نوێ بسەپێنێت.
رەهەندە فکری و ئیسکاتۆلۆژییەکان
ئەم شیکارییانەی میدیا ڕووسییەکان هاوکاتن لەگەڵ ڕوانگەی بەشێک لە بیرمەندانی ئیسکاتۆلۆژیا و سیاسەتی نێودەوڵەتی؛ لەلایەک شێخ عیمڕان وەک بیرمەندێکی ئیسلامی جەخت لەسەر ململانێی کۆنتڕۆڵکردنی "ئاڵتونی ڕەش" یان هەمان نەوتی کەنداو دەکاتەوە وەک تەوەرەی سەرەکی و چارەنووسسازی ئابووریی جیهانی. لەلایەکی دیکەوە، ئەلیکساندەر دۆگین شیکەرەوەی دیاری ڕووسی، ئاماژە بە بەهێزبوونی بەرەی ڕووبەڕووبوونەوە لە ناوچەکە و گۆڕانی هاوسەنگییە میتافیزیکی و جیۆپۆلیتیکییەکان دەکات لە بەرژەوەندی بەرەی ناوچەکە.
مەرجەکانی ڕوودانی ئەم سیناریۆیە
١. وەشاندنی گورزێکی سەربازی لە بنکە سەرەکییەکانی ناوچەکە.
٢. گەیشتنی تەواوەتی هێزەکانی یەمەن بۆ سەر سنوورەکانی باشووری سعودیە.
٣. ڕەتکردنەوەی نەزمی نوێی ناوچەیی لەلایەن ڕیاز و بەردەوامی بەستنەوەی ئاسایشی خۆی بە ڕێککەوتنە ڕۆژئاواییەکان.
پێگەی هەرێمی کوردستان و کورد لەم ئاڵۆزییانەدالە نێو ئەم کێشمەکێشە ئیقلیمییەدا، هەڵوێستی سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان ڕوون و نەگۆڕ بووە:
پەیڕەوکردنی بێلایەنیی ئەرێنی:
دوورکەوتنەوە لە بوون بە بەشێک لە جەنگ و ململانێی جەمسەرەکان.
پاراستنی ئارامیی ناوخۆیی:
هەوڵدان بۆ بێلایەنکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ئیدارییەکانی دیکە لە ئاڵۆزییەکان.پاراستنی دەستکەوتەکان:
ئەم سیاستە عەقڵانییە بووەتە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان لە کارەساتی گەورەی سەربازی و وێرانکاری بەدوور بێت و جەخت لەسەر پابەندبوون بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکرێتەوە.