ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی نوێی لەبارەی دامەزراندن، گرێبەست و درێژکردنەوەی تەنسیبی فەرمانبەران و مامۆستایان دەرکردووە و ئاراستەی هەموو وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم کراوە.بەپێی نووسراوەکە، دامەزراندن و گرێبەستی نوێ بە شێوازی لەجێدانان ڕادەگیرێت و هیچ داواکارییەکی نوێ لەم بوارەدا وەرناگیرێت. هەروەها کارکردن بە گرێبەستی ڕاوێژکاری دوای خانەنشینبوون و دووبارەکردنەوەی ئەو جۆرە گرێبەستانە ڕادەگیرێن.هەروەها درێژکردنەوەی تەنسیب، واتە گواستنەوەی کاتی فەرمانبەر، بۆ زیاتر لە سێ جار ڕادەگیرێت. بەپێی ئەم بڕیارە، فەرمانبەر دوای سێ جار تەنسیب، لە کۆتایی ماوەکەی دەبێت بگەڕێتەوە سەر ئەرکی سەرەکیی خۆی، چ لە نێوان دوو وەزارەتدا بێت یان لە چوارچێوەی هەمان وەزارەت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان چەند بڕیارێک لەبارەی دامەزراندن دەردەکات
جام کوردی - ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی دامەزراندن و لەجێدانان و تەنسیب دەردەکات و بە گشتاندن ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات.
6 کاتژمێر لەمەوبەر