تیمی کاروباری مین لە هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە گوندی جەلیلەی سەر بە ناحیەی سیروان، یەک گوللە هاوەنی ٦٠ میلیمەمتریی دەستنیشان و چارەسەر کردووە کە پێدەچێت پاشماوەی جەنگی عێراق و ئێران بێت.هەروەها لە ئەرکێکی دیکەدا، تیمەکان سێ مین لە جۆری «V69» پووچەڵ کردووەتەوە کە لە یەکێک لە کێڵگە مینەکاندا بوونە ڕێگر لە پرۆسەی پاکسازی. سەرجەم مین و تەقەمەنییە دەستنیشانکراوەکان دوای پووچەڵکردنەوە، بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ شوێنێکی پارێزراو گوازراونەتەوە تا لە کاتی گونجاودا لەناوببرێن.
لە سنووری هەڵەبجە چەندین مین و گوللـە هاوەن پووچەڵکرانەوە
جام کوردی - تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەڵەبجە لە دوو ئەرکی جیاوازدا لە سنووری ناحیەی سیروان، توانییان ژمارەیەک مین و گوللـە هاوەن پووچەڵ بکەنەوە و بۆ شوێنێکی پارێزراویان بگوازنەوە تا لە داهاتوودا لەناوببرێن.
September 15, 2026