لە كۆبوونەوەكەدا كە وەفدێكی باڵای یەكێتی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكە كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لەوە كردەوە كە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بەردەوام هەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و هێوركردنەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژوویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەمان بەستێتەوە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتی لە هەوڵەكانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان، عیراق و ناوچەكە.
بافڵ تاڵەبانی لە تاران: هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت
جام کوردی - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران كۆبوونەوە.
September 15, 2026