بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕەزا کەریم زادە، ڕاوێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، بە ئاماژەدان بە توانا بەرفراوانەکانی عێراق لە بواری نەوت و گازدا، ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە دەرفەتی گونجاوی هەیە بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری لە کەرتەکانی گەڕان، بەرهەمهێنان، گاز، پاڵاوتن، ژێرخان و خزمەتگوزاری نەوت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانییەکان لەم پێشانگایەدا بنەمای ناساندنی تواناکانی وڵاتەکەمان و دەستنیشانکردنی پڕۆژەی نوێ و پەرەپێدانی هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان لەگەڵ چالاکانی ئابووری عێراقی دابینکرد.
کەریم زادە وتیشی: ئەندامانی شاندی بازرگانی ئێران لە کاتی سەردانی پێشانگاکەدا بەشدارییان لە کۆبوونەوە تایبەتمەندەکان و کۆنفرانسە لاوەکییەکاندا کرد و دەرفەتەکانی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکانیان تاوتوێ کرد.