ئەمشەو ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی دۆڵەبەکری هەولێر، لەسەر ڕێگای کەرکووک، کەوتووەتەوە. شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕایگەیاندووە حەوت تیمی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.بەپێی زانیارییەکان، کۆگاکە لە ناوچەی نیشتەجێبوون دوورە و لە دەوروبەرییەکەشدا کۆگا و پاڵاوگەی سووتەمەنیی دیکە هەن، بەڵام بەهۆی دووریی نێوانیانەوە ئاگرەکە مەترسییەکی ڕاستەوخۆی بۆ ئەوان دروست نەکردووە. تاکو ئێستا زانیارییەکی کۆتایی لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لەسەر ڕێگای هەولێر - کەرکووک کۆگایەکی سووتەمەنی گڕی گرتووە
جام کوردی - ئەمشەو ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە، بەپێی زانیارییەکان کۆگایەکی سووتەمەنی گڕی گرتووە.
11 کاتژمێر لەمەوبەر