دەسەڵاتدارانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر کارەکانی بەشێک لە دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران ڕاگرت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانای کارمەندان، ڕێکخستنەوەی هاتووچۆ و توندکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان.عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ڕایگەیاندووە دەروازەی شەیب وەک دوایین دەروازە سبەی دەکرێتەوە و دەروازەی شەلامچەش بە تەواوی توانای خۆیەوە کاری بازرگانیی دەستپێکردووەتەوە. پشکنینی گومرگی و ئەمنی لە دەروازەکە بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت و هاتووچۆی گەشتیاران، نەخۆشان، قوتابیان و سەردانیکاران بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.سەبارەت بە دەروازەی مەندەلیش، وائیلی گوتی دەروازەکە بە تەواوی چالاکە و بارە هەڵگیراوەکانی ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین و تەواوکردنی ڕێکارەکانیان بۆ کراوە و ئێستا هیچ قەرەباڵغییەک نییە. بەپێی دەستەی دەروازەکان، ڕاگرتنی کاتیی دەروازەکان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر نرخەکانی کاڵا لە بازاڕەکانی عێراق نەبووە، چونکە ماوەکە کورت بووە و دەروازەکانی دیکە بەردەوام بوون لە کارکردن.
دەروازەی سنووریی شەیب دەکرێتەوە و جووڵەی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە
جام کوردی - دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، کاتژمێر شەشی بەیانیی سبەی پێنجشەممە، دەروازەی سنووریی شەیب لە پارێزگای میسان بەفەرمی بەڕووی گەشتیاران و جووڵەی بازرگانیدا دەکرێتەوە، بەمەش سەرجەم ئەو دەروازە سنوورییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داخرابوون، دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان.
6 کاتژمێر لەمەوبەر