مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتاڵیا تاوتوێ کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتاڵیا بۆ پێشمەرگە کرایەوە.هەروەها کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ کران. مەسرور بارزانی جەختی کردەوە کە پشکی هەرێم لە بودجە دەبێت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی مافە دەستوورییەکان تەرخان بکرێت.لە کۆبوونەوەکەدا تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی لەبارەی پرۆسەی بونیادنانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر پێشکەش کرد.
مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا پرسی بودجە و پاڵپشتیی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن
جام کوردی - سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لە پاراستنی مافە دەستوورییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە.
5 کاتژمێر لەمەوبەر