کازم غەریب ئابادی، جێگری کاروباری مافی و نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "مێژوو لە بیری ناکات؛ لە میناب قوتابخانەیەک بە خوێنی ١٦٨ منداڵ سوور بوو و لە لامێردیش گۆڕەپانێکی وەرزشی بووە قەسابخانەی خەڵکی سڤیل."

ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی کردەوە: "ئێستا هەمووان دانی پێدا دەنێن کە ڕووداوەکانی میناب و لامێرد، نەک هەڵەیەکی کرداری، بەڵکو تاوانێکی جەنگیی ئاشکرا بوون."

غەریب ئابادی لە کۆتایی پەیامەکەیدا پێی داگرت: "ئەمریکا ناتوانێت بە کشانەوە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، خۆی لە ژێر باری بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانانە بدزێتەوە."