هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، ڕایگەیاندووە پارتی و یەکێتی گەیشتوونەتە دیدگایەکی هاوبەش لەسەر شێوازی حکومڕانی و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانیان لەناو حکومەت و هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان هەیە.زێباری گوتی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەرێنی بووە و هەردوو لایەن گلەیی و دیدگاکانی خۆیان بە ڕاشکاوی خستووەتەڕوو. بە گوتەی ئەو، ئەوەی ماوەتەوە بریتییە لە بڕیاری ئاستی باڵای هەردوو حیزب و ڕێکخستنی پۆستە و بەرپرسیارییە حکومییەکان بەپێی قەبارە و سەنگی هەر لایەنێک.ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە پارتی و یەکێتی هەستیان بەو بەرپرسیارییە کردووە کە کات لە بەرژەوەندیی دواخستنی پێکهێنانی حکومەتدا نییە و بژاردەی پارتی حکومەتێکی بنکەفراوانە. زێباری گوتی هیچ لایەنێک ڕێگری لێنەکراوە بۆ بەشداری لە حکومەت، بەڵام پارتی و یەکێتی دەبێت پێکهێنەرانی سەرەکیی کابینەی نوێ بن.
هۆشیار زێباری: لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستانە پارتی و یەكێتی پێكهێنەری سەرەكیی حكومەت بن
جام کوردی - هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرای دەكات، لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی كوردستان، هەواڵی دڵخۆشكەر بەڕێوەیە.
September 19, 2026