پەرلەمانی عێراق سبەی یەکشەممە، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دانیشتنی ژمارە ١٩ی بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی کەمیی بەنزین لە وڵاتدا بەڕێوە دەبات. دانیشتنەکە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ و بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت و کادیرانی باڵای وەزارەتەکە ئەنجام دەدرێت.پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکەدا هۆکار و لێکەوتەکانی قەیرانەکە و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی تاوتوێ دەکەن. لە گرنگترین بابەتەکانیش کەمیی ڕۆژانەی نزیکەی ٥ ملیۆن لیتر بەنزین، دواکەوتنی گەیشتنی بەنزینی هاوردەکراو و کێشەکانی پاڵاوگە ناوخۆییەکان لە دابینکردنی پێداویستیی بازاڕە.ئەم دانیشتنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە بەغدا و ژمارەیەک لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق چەندین هەفتەیە ڕووبەڕووی کەمیی بەنزینن و لە بەشێک لە پارێزگاکان سیستەمی «تاک و جووت» بۆ دابەشکردنی بەنزین جێبەجێ کراوە.
لەسەر قەیرانی سووتەمەنی وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
جام کوردی -پەرلەمانی عێراق سبەی یەکشەممە دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی قەیرانی سووتەمەنی ئەنجام دەدات بە مەبەستی تاوتوێکردنی هۆکار و لێکەوتەکانی کەمیی بەنزین، بۆ ئەو کۆبوونەوەیە وەزیری نەوت و کادیرە باڵاکانی وەزارەتەکە بانگهێشت دەکات.
September 19, 2026