مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەختی کردووەتەوە کە یاسا دەبێت لە هەموو شوێنێکی وڵاتدا سەروەر بێت و چەکی هەر گرووپێک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتە، دەبێت بخرێتەوە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت.سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێ و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیش، گوتی حکومەت ئامادەیە پرۆسەی پێکهێنانی کابینە دەست پێ بکات و ئەم ئامادەیییە لە دوای یەکەم ڕۆژی هەڵبژاردنەوە هەبووە.بارزانی داوای لە پەرلەمانتاران کرد بایکۆتی پەرلەمان کۆتایی پێ بهێنن و بگەڕێنەوە هۆڵی پەرلەمان، چونکە بە گوتەی ئەو، یەکەم هەنگاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانە.
مەسرور بارزانی: یەکەم هەنگاوی پێکهێنانی حکومەت کاراکردنەوەی پەرلەمانە
جام کوردی - سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی مەرجەکانی پێکهێنانی حکومەت و پرسی کۆنترۆڵکردنی چەکی بێمۆڵەت تاوتوێ دەکات.
3 کاتژمێر لەمەوبەر