ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئاماری چالاکییەکانی کابینەی نۆیەمی لە کەرتی پەروەردە خستەڕوو و ڕایگەیاندووە ٣١٠ باڵەخانەی نوێی قوتابخانە تەواو کراون و بۆ نزیکەی ١٢٥ هەزار قوتابی شوێنی خوێندنی نوێ دابین کراوە.بەپێی ئامارەکانی وەزیری پەروەردە، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ٦٢٩ ژووری نوێ زیاد کراوە و ٣ هەزار قوتابخانە نۆژەن کراونەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، «کوردستان فاوەندەیشن» ١٠٠ قوتابخانەی دیکەی نۆژەن کردووەتەوە و باخچەی نوێی دروست کردووە، کە بەوە کۆی قوتابخانە نۆژەنکراوەکان دەگاتە ٣ هەزار و ١٧٥ قوتابخانە.وەزیری پەروەردە گوتی سەرەڕای ئەو دۆخە سەختانەی کابینەی نۆیەم ڕووبەڕووی بووەتەوە، پشتیوانیی سەرۆکوەزیران بۆ کەرتی پەروەردە بەردەوام بووە و کار بۆ باشترکردنی ژینگەی خوێندن و دابینکردنی شوێنی خوێندنی زیاتر کراوە.
د. ئالان حەمەسەعید: لە کابینەی نۆیەمدا 310 قوتابخانەی نوێ دروست کراون
جام کوردی - وەزیری پەروەردە: لە کابینەی نۆیەمدا 310 باڵەخانەی نوێی قوتابخانە دروست کراون و هەزاران قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە.
2 کاتژمێر لەمەوبەر