سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی هاوبەشی لە وەزارەتەکانی پلاندانان، داد و دارایی و ئابووری پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسا فیدراڵییەکانی پەیوەندیدار بە قەرز و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەکردنی سەرنجی یاسایی و دەستووری.بەپێی نووسراوی فەرمیی ژمارە ١١٤٧٤ی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لیژنەکە ڕاسپێردراوە دڵنیابێت لە جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و ڕێگری لە پێشێلکاری لەم بوارەدا. بڕیارەکە پشت بە ماددەی ١٠٦ی دەستووری عێراق دەبەستێت، کە بەپێی ئەوە دەبێت هەرێمی کوردستان بەشی شایستەی خۆی لە قەرز و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی فیدراڵ وەربگرێت.هەرێمی کوردستان هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە چونکە لە دانەوەی قەرزەکانی عێراق و سوودەکانیان بەشدارە، دەبێت لە کاتی وەرگرتن و دابەشکردنی قەرز و هاوکارییەکانیشدا بنەماکانی فیدراڵی و پشکی دەستووریی هەرێم ڕەچاو بکرێن.
ئەنجوومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ پشکی هەرێم لە قەرزە فیدراڵییەکان دەکات
جام کوردی - ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پاراستنی ماف و شایستە دارایییەکانی، سێ وەزارەتی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و ئامادەکردنی تێبینیی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاسا فیدراڵییەکانی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان.
September 20, 2026