ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، شۆڕش ئیسماعیل و ژمارەیەک بەرپرسیار و فەرماندە، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەولێر بەڕێوەچوو.مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گوتی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە یەکێک بووە لە بەڵێنەکانی کابینەی نۆیەم و بە هەماهەنگیی نێچیرڤان بارزانی، قوباد تاڵەبانی، ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان، پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی ئێستا. ئەو سوپاسی پشتیوانیی ئەوانی کرد و ڕۆڵی هاوپەیمانان لە پشتیوانیی پێشمەرگە لە دژی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی بە گرنگ دانا.بارزانی جەختی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو بریتییە لە بەهێزکردنی توانای سەربازی و دابینکردنی چەکی پێشکەوتوو و بەرگریی ئاسمانی بۆ پێشمەرگە. هەروەها گوتی پێشمەرگە هێزێکی دەستووری و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق و پێویستە هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ سوپای عێراق بەهێز بکرێت.سەرۆکوەزیرانی هەرێم هیواداریی دەربڕی کە حکومەتی فیدراڵ ماف و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە بپارێزێت و مووچەکانیان لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەکسان بکرێت. ئەو هەروەها جەختی کردەوە پێشمەرگە دەبێت هێزێکی نیشتمانی بێت و لە سەرووی بەرژەوەندییە حزبی و تاکەکەسییەکان بێت.
مەسرور بارزانی: توانیمان بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی یەکخستی هێزی پێشمەرگە ڕابگەیەنین
جام کوردی - سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە وتی، "توانیمان بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی و بە هاوکاریی هاوپەیمانان یەکخستی هێزی پێشمەرگە ڕابگەیەنین". داواشی کرد مووچە و شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخرێت و هەمان مافیان هەبێت.
September 21, 2026