وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونی کردەوە کە ئەو زانیارییەی بڵاوکراوەتەوە دەربارەی گەیشتنی هەناردەی نەوتی عێراق بە ٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پەیوەندی بە تەنها یەک ڕۆژی ئەم مانگەوە هەیە، نەک تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە.بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەت، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لەم مانگەدا ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیلە. وەزارەت جەختی کردووەتەوە هێشتنەوەی هەناردە لەم ئاستەدا لە بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکەدا دەستکەوتێکی گرنگە و هەروەها کار لەسەر بەرزکردنەوەی قەبارەی فرۆشتن و زیادکردنی داهاتی گشتیی دەوڵەت بەردەوامە.