مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پێشوازیی لە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێم کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی دیپلۆماسییەکەی.ڕوبین سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی لە ماوەی ئەرکەکەیدا و ستایشی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارە جۆراوجۆرەکان کرد. هەروەها بە مەسرور بارزانیی گوت پیرۆزبایی و دەستخۆشیی خۆی بەبۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەگەیەنێت.مەسرور بارزانیش سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیای کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ لە ئەرکی داهاتووی دا خواست.