چیمەن حوسێن سورچی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە لیژنەکە نووسراوی فەرمی بۆ ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناردووە و داوای کردووە مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٧دا هاوشێوەی هاوتاکانی ناوچەکانی دیکەی عێراق هەمیشەیی بکرێن.بەپێی نووسراوەکە، زیاتر لە ٣٥ هەزار مامۆستای گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەن و لیژنەکە داوای تەرخانکردنی بودجەی پێویستی کردووە، بۆ ئەوەی مامۆستایانی شایستە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان لەسەر میلاکی هەمیشەیی دابمەزرێن.لیژنەکە ئەم داواکارییە بە هەنگاوێک بۆ پاراستنی مافە پیشەییەکانی مامۆستایان و جێبەجێکردنی بنەمای یەکسانی لەنێوان کارمەندانی کەرتی پەروەردە لە سەرانسەری عێراق ناو بردووە. هەروەها وەزارەتی دارایی هەرێم داتا و زانیارییە پەیوەندیدارەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ بەغدا ناردووە و داوای تەرخانکردنی پارەی پێویستیان لە بودجەی ٢٠٢٧ کردووە.
لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکات مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان بکرێنە هەمیشەیی
جام کوردی - لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بکرێنە هەمیشەیی.
September 21, 2026