بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێڵەوار بۆ ئەو مەبەستە دەستی بەتاڵ نییە؛ نزیکەی 25 هەزار و 500 هێکتار زەوی کشتوکاڵی ئاودێری و باراناوی و باخ و بەرهەمی بادەم و هەنگوین و خستنەڕووی گەندۆم ئاباد لەنێو لیستی گوندەکانی ئامانجی گەشتیاری، کۆمەڵێک توانای کۆکردۆتەوە و ئێستا فێستیڤاڵەکە دەتوانێت ببێتە بیانوویەک بۆ ناساندنی ئەو توانایانە بە گەشتیاران.
تەنانەت دەکرێ هەنگاوێک زیاتریش بڕۆینە پێشەوە؛ بۆچی گەشتیارێکی عێراقی بۆ چارەسەر، بازاڕکردن، یان کات بەسەربردن دێتە کرماشان بۆ نابێ ئەزموونێکی گوندنشینی لە بێڵەواردا هەبێت؟
دیزاینکردنی گەشتی یەک ڕۆژە لە کرماشانەوە، ناساندنی فێستیڤاڵ و بەرهەمەکانی ناوچەکە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و هاوکاری لەگەڵ فەرمانگە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق دەتوانێت ئەم ڕێگایە بکاتەوە.
بۆ گەیشتن بەم خاڵە، بەرپرسانی میراتی کولتووری و پارێزگار و جیهادی کشتوکاڵی و کەرتی تایبەت دەبێ فێستیڤاڵەکە لە بەرنامەیەکی ناوبەناوەوە بگۆڕن بۆ پاکێجێکی گەشتیاری؛ پاکێجێک کە سەردانی باخچە و هەنگەوانی و کڕینی ڕاستەوخۆی بەرهەم و خواردنە ناوخۆییەکان و کاری دەستی و گەشتیاری سروشت، لەخۆدەگرێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئەو نزیکەی 120 ملیار تمەن قەرزێک کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بۆ پڕۆژەکانی گوندنشینی بێڵەوار خەرج کراوە، دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی وەک گەیشتن بە ڕێگاوبان، تابڵۆی ڕێنومایی، خزمەتگوزاری ئاسوودەژیانی و شوێنی نیشتەجێبوون بەگوێرەی ئامانجی گەشتیاری.
بێڵەوار دەتوانێ نموونەی پەیوەندی نێوان کشتوکاڵ و گەشتوگوزاری کرماشان بێت و چیتر بادام و هەنگوین تەنها بەرهەمێک نابن، بەڵکو بیانووی سەفەر و کڕین و مانەوە و ئەزموونی ژیانی گوندنشین دەبن.
تۆمارکردنی نیشتمانی فێستیڤاڵەکە هەنگاوی یەکەمە؛ ئێستا دەبێت پلان دابنێین بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران، بەتایبەتی لە ئەودیوی سنوورەکانەوە.
تایبەت بە جام کوردی