​رۆزە حەمە ساڵح لە نوسینەکەیدا سەرنجی خستووەتە سەر بەشداریی ڕاستەوخۆی ژنان لە هێڵی پێشەوەی جەنگ و ڕوونی کردووەتەوە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکی و یەکلایەکەرەوەیان لە شەڕە قورسەکانی وەک کۆبانێ و ڕەقەدا بینیوە. ناوبراو ئاماژەی بە بەخشینی سەدان شەهید و بریندار کردووە وەک: (ئارین میرکان، ئاڤێستا خابوور، ساریا دەوران، سۆزدار دێرک، دۆزا جودی، ڕۆڤین کۆبانێ) و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ناوانە تەنیا نموونەیەک لە سەدان کچ و ژنی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکەن کە گیانی خۆیان بەخشی بۆ تێکشکاندنی داعش.

​سەبارەت بە ڕۆڵی ژنانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی نووسینەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەرچی هێزێکی ڕاهێنراوی ژنانی پێشمەرگە هەبووە، بەڵام جۆری بەشدارییان بە پلەی یەکەم لە پشتگیریی لۆجیستی، ئەرکی ئەمنی لە خاڵەکانی پشکنین و پاراستنی ناوچە ئارامەکاندا کورتدەبووەوە، نەک بەشداریی بەردەوام و سەرەکی لە هێڵی یەکەمی ڕووبەڕووبوونەوەدا.

​لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، رۆزە حەمە ساڵح جەخت لەوە دەکاتەوە کە شاردنەوەی ڕاستییەکان و دەستکاریکردنی مێژوو کارێکی نائەخلاقییە. ناوبروا ئاماژەی بەوەش کردووە: "خۆزگە ڕاستی بووایە و ژنە پێشمەرگەیەک بەو شێوازە شەڕی بکردبایە، ئەو کات جێی شانازی بوو کە بڕە پارەیەکی وەهاش بۆ فیلمێکی سینەمایی لەو شێوەیە تەرخان بکرایە.