ماوەی نۆ ساڵە بەشێکی زۆری سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دامەزراو نەکراون؛ ژمارەیان دەگاتە ١٦ هەزار و ٢٥٦ کەس. هەروەها ٧٢٩ کەسی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراش لە لیستی دامەزراندندا دانراون.د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕایگەیاندووە داتا و زانیاریی ئەو کەسانە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نێردراوە و لە پڕۆژەی هەرێم بۆ بودجەی ٢٠٢٧ جێگیر کراون. شاندی هەرێم لە بەغداش پێداگری دەکات بۆ خستنە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق.بڕیارە شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕۆژانی داهاتوودا دووبارە سەردانی بەغدا بکات و لە گفتوگۆکانی بودجەدا پێداگری لەسەر پشکی هەرێم و داواکارییەکانی دامەزراندنی ئەم دەرچووانە بکات.