وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان، ناوی وەزارەتەکە لە سیستەمی «ئی-پسوولە» تۆمار کراوە.بەپێی وەزارەت، شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن کرێی خزمەتگوزارییە شارەوانییەکان، لەوانە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و شایستە داراییەکانی تابلۆ و ڕیکلام، بە شێوەی ئەلیکترۆنی و خێرا بدەن. بۆ هەر پارەیەک کە لە ڕێگەی «ئی-پسوولە» بدرێت، ٢٠٪ داشکاندن دەکرێت.پارەدانەکان لە ڕێگەی بانک و جزدانی ئەلیکترۆنییە مۆڵەتپێدراوەکان کە هاوبەشی سیستەمەکەن ئەنجام دەدرێن. «ئی-پسوولە» لە مانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕاگەیەنرا و ئامانجی کەمکردنەوەی مامەڵەی نەختینەیی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکانە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چووە ناو سیستمی ئی- پسوولە
جام کوردی - حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی دەخاتە سەر پڕۆگرامی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" و لەمەودوا خاوەنکار و شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن ڕسووماتەکانیان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بدەن و داشکاندنی لەسەدا 20ـیش بۆ هەر پارەدانێک وەردەگرن.
September 22, 2026