بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فرود عەسگەری، بریکاری وەزیری ئابووری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ئێران، بە فەرمانێک داریوش سادقیی بۆ ئەم پۆستە ڕاسپاردووە.
سادقی پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گومرگی خوسرەوی لە ئەستۆدا بوو و هەروەها بە دەستپێکردنی پۆستە نوێیەکەی سەرپەرشتی گومرگی پارێزگای کرماشان دەکات.
ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵای بەڕێوەبەرایەتییە و ئەزموونی ٢٧ ساڵی لە کۆمەڵگەی گومرگیدا هەیە و پێشتریش پۆستگەلێک وەکوو بریکاری بەڕێوەبردنی پەرەپێدان و سەرچاوەکانی ناوچەی چاودێری گومرگی کرماشان و بەڕێوەبەری گومرگی "لافت"ی لە ئەستۆدا بووە.
ئەزموونی تری کاری بەڕێوەبەری گشتی نوێی گومرگی کرماشان بریتییە لە بەرپرسیارێتی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی گومرگی قشم و بەڕێوەبردنی گومرگی خوسرەوی. هەروەها سادقی خاوەنی پێشینەی وانەوتنەوەیە لەو زانکۆدا.