ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە سبەی پێنجشەممە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، پرۆسەی داشکاندن لە قەرزی کارەبا بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ دەست پێبکات. بەپێی بڕیارەکە، تا ١٨ی تشرینی یەکەم، ماڵان و هاوبەشانی کشتوکاڵ ٥٠٪ و هاوبەشانی پیشەسازی و بازرگانی و فەرمانگە حکومییەکان ٢٥٪ داشکاندنیان بۆ دەکرێت، بە مەرجی دانەوەی قەرزەکە بە یەکجار.تیمی پرۆژەی ڕووناکی ئەم هەنگاوەی بە دوایین دەرفەت بۆ سوودوەرگرتن لە داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا ناوبردووە، چونکە دوای ١٨ی تشرینی یەکەم، قەرزە کۆنەکان بە شێوەی قیست و لەگەڵ پسوولەی مانگانەی کارەبا وەردەگیرێنەوە.لە کۆی ٢ ملیۆن هاوبەشی کارەبا، ٤٠٠ هەزار هاوبەش قەرزیان نییە و ٨٠٠ هەزار هاوبەش لە پرۆسەی لێخۆشبوونی پێشوو بە بڕی ٣٠٠ ملیار دینار سوودیان وەرگرتووە. هەروەها ٨٠٠ هەزار هاوبەش هێشتا قەرزی کارەبایان نەداوەتەوە و بەشێکی زۆریان قەرزێکی کەمتر لە ٣٠٠ هەزار دیناریان هەیە.