وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بۆ ٦٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بووەتەوە. باسم محەممەد خزەیر گوتوویەتی ئێستا عێراق بە گشتی زیاتر لە ٣ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکات و هەناردەی مانگی ئابی گەیشتووەتە ٧٠ ملیۆن بەرمیل.لەبارەی کەمیی بەنزینیش، وەزیری نەوت گوتوویەتی بەرهەمی ڕۆژانەی پاڵاوگە ناوخۆییەکان گەیشتووەتە ٣٠ ملیۆن لیتر. بە وتەی ئەو، کەمبوونی هەندێک هاوردە، زیادبوونی بەکارهێنانی سووتەمەنی لە هاویندا و کەمبوونەوەی یەدەگی ستراتیژی لە هۆکارەکانی کێشەکە بوون.