سەید سۆهەیل موسەوی میدالیای زێڕی لە بەشی ساندا لە کێشی 75 کیلۆگرامدا بردەوە، بەجۆرێک کە تیپی نیشتمانی ساندای ئێران لەم پێشبڕکێیەدا بە یەک زێڕ و سێ زیو کۆتایی بە ئەرکەکەی خۆی هێنا.

ئەو کە بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی لە ڕکابەرەکانی هیندستان و کۆریای باشوور و ئۆزبەکستانی بردبووەوە، لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی "عەبدولەیف" لە کازاخستان بووەوە و بە بردنەوەی دوو قۆناغ، مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

پێشتر شۆجاع پەناهی نوێنەری کێشی 65 کیلۆ، عێرفان موحرمی نوێنەری کێشی 70 کیلۆ و سۆگەند سینکائی نوێنەری کێشی 52 کیلۆ لە کێبڕکێی ئاسیادا پلەی زیویان بەدەستهێنا.