لە دەستپێکی وتوێژەکەدا، ئازاد تەها ئاماژەی بە هەڵسەنگاندنەکانی کۆڵۆنێڵ ویلکەرسۆن، شرۆڤەکاری سەربازی کرد و ڕایگەیاند: "ویلکەرسۆن قەناعەتی تەواوی هەیە کە ئێران لە ئێستادا خاوەنی ١ بۆ ٣ بۆمبی ئەتۆمییە. تواناکانی ئێران لە هەردوو بواری سەربازیی ئاسایی و ئەتۆمیدا گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرز، بەتایبەت لەم ماوەیەدا کە جەنگ بووە ئێران سەرقاڵی خۆبنیاتنانەوەی سەربازی بووەو عەمبارەکانی چەکی پڕ کردووەتەوە.
سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ژێرزەمینییەکانی ئێران، بەتایبەت چیای (کۆڵەنگ / قوڵنگ) و بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، شرۆڤەکار ئازاد تەها بۆچوونی پسپۆڕانی سەربازی و لێدانی ئاسمانیی خستەڕوو و وتی:
"بۆمبی قەڵابڕی ئەمریکی (GBU-57) کە کێشەکەی ٣٠ هەزار پاوندە، تەنها توانای بڕینی ٢٠٠ پێ خۆڵ و ٢٠ پێ چیای گڕانیتی هەیە،
لە کاتێکدا بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ لە ژێر زیاتر لە پێ بەرد و چیا بنیاتنراوە.
پسپۆڕان پێیانوایە تەنها بۆ درزبردن لەم بنکەیە، پێویست بە ٢ تا ٣ لێدانی بەردەوامی سەر یەک هەیە، و بۆ تێکدانی تەواوەتیشی پێویست بە زیاتر لە ٢٥ لێدانی سەرکەوتووانە هەیە لە یەک شوێنی دیاریکراودا.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی ڕاپۆرتە سەربازییەکان، ئەمریکا تەنها نزیکەی ٦ دانە لەم بۆمبە زەبەلاحانەی لە کۆگاکانیدا ماوەتەوە."
لە کۆتایی وتوێژەکەدا لەگەڵ پەیامنێری «جام کوردی»، ئازاد تەها جەختی لەسەر پەرەسەندنی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە زۆربەی چاودێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەو باوەرەدان،
ئەگەر لە داهاتوودا هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕووبدات، تاران دەستبەجێ بە فەرمی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) دەکشێتەوە، کە ئەوەش هاوکێشەی ئەمنی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەردەگێڕێت.