شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ جاری سێیەم گەیشتە بەغدا بۆ دانوستان لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢٧.ئەندامێکی شاندەکە گوتی لە کۆبوونەوەکاندا سەرجەم پرسەکانی پەیوەست بە پشکی هەرێم لە بودجە تاوتوێ دەکرێن و پێداگری لەسەر جێگیرکردنی داواکارییەکانی هەرێم لە پڕۆژەی یاسای بودجە دەکرێت.لە داواکارییە سەرەکییەکاندا دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران، دەستپێکردنەوەی دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، جێگیرکردنی مووچەی پێشمەرگە لە بودجە و هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسی، کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن. هەروەها داواکاری بۆ خەرجکردنی ئیکرامییەی ١٢ مووچە بۆ خانەنشینان، مووچە کەڵەکەبووەکانی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و بەهەمیشەییکردنی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە گفتوگۆکاندا دەخرێتەڕوو.
کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکرد
جام کوردی - شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و کۆبوونەکەیان لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی عێراق دەست پێکرد، گفتوگۆی ماف و داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2027 دەکەن.
September 24, 2026