د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕایگەیاندووە قۆناغی دووەمی پرۆژەی پاڵپشتی بۆ بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنووری کۆیە و دەڤەری ڕاپەڕین دەستی پێکردووە.بەپێی وتەکانی ئەو، پرۆژەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی تواناکان، بەڕێوەبردنی خولەکانی ڕاهێنان و دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکی و نەشتەرگەرییە پێویستەکان بۆ بەشەکانی فریاکەوتن. ئەم پرۆژەیە درێژەپێدانی قۆناغی یەکەمە کە پێشتر بۆ نەخۆشخانەکانی دەڤەری سۆران و سیدەکان جێبەجێ کراوە.لە مەراسیمی وەرگرتنی ئەمبوڵانس و کەلوپەلە پزیشکییەکان لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی، بەرپرسان ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم هەنگاوە دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن بۆ هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەیە.