بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر کاتی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومەتی گۆڕیوە و لە ئێستاوە پرۆسەکە لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە دەست پێدەکات.ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو بە نرخی ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک، لە ٣٧ بەنزینخانەی دیاریکراو لە هەولێر دابەش دەکرێت. بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک ٤٠ لیتر بەنزین لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییەوە تەرخان کراوە.پێشتر کاتی دابەشکردن لە بەنزینخانەکان جیاواز بوو و هەندێکیان لە ٧ی بەیانی و هەندێکی دیکە لە ١٢ی نیوەڕۆوە دەستیان پێدەکرد، بەڵام بەپێی بڕیارە نوێیەکە کاتی دابەشکردن لە هەموو بەنزینخانەکان یەکخراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی بەنزین دەکات
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر کاتی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو پێش دەخات و لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە لە 37 بەنزینخانە دابەش دەکرێت.
September 25, 2026