بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر ڕایگەیاندووە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە ٢٧ی ئەیلوول تا ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا زنجیرەکانی ٢٤٨٠ تا ٣٥٤٠ پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگرن.بەپێی خشتەکە، خەرجکردنی پارەکان بە زنجیرەی جووتیارانە و جووتیاران دەبێت لە ڕۆژی دیاریکراودا ئامادە بن. ئەگەر خاوەن چەک خۆی نەچێت، پێویستە بریکارنامەی پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٢٦ هەبێت؛ لە حاڵەتی کۆچی دوایی خاوەن چەکیش، قەسام شەرعی و بریکارنامەی گشت وارسەکان پێویستە.لە ١٥ی ئەم مانگەدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق ٧٦ ملیار و ٢٩٤ ملیۆن و ١٨٤ هەزار دیناری بۆ پارەدانی گەنمی جووتیارانی هەرێم ناردووە، کە ٢٤ ملیار و ٨١٥ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دیناری پشکی هەولێر بووە. بەپێی بەرپرسانی بازرگانیی هەرێم، هێشتا ٦ ملیار و ٨٢٦ ملیۆن دینار ماوە و چاوەڕێ دەکرێت بە گوژمەی نۆیەم بنێردرێت تا پارەی گەنمی ساڵی ٢٠٢٥ بە تەواوی خەرج بکرێت.
كاتی دابەشكردنی كۆتا بەشی چەكی پارەی گەنمی وەرگیراوی 2025 دیاریكرا
جام کوردی - خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی پارێزگای هەولێر بەردەوامە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەمی ئەو پارەیەی بۆ پارێزگای هەولێر ڕەوانە كرابوو دابەش دەكرێت.
September 25, 2026